May 15, 2018 21:48 Asia/Tehran
  • ئەگەری بینرانی هیلالی مانگ سبەینێ چوارشەممە لە ئێران

ئەندامی ئەرکانی مانگ بینینی نوسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنیری تەسنیم وتی: پێش بینی ئێمە ئەمەیە کە بینرانی هیلالی مانگی موبارەکی ڕەمەزان لە رۆژی چوارشەممە بە هاسانی ئەنجام بێت وڕۆژی پێنج شەممە یەکەمی مانگی موبارەکی ڕەمەزان بێت.

حوجەتۆلئیسلام عەلیرەزا موحید نژاد بەیانی ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکی هەواڵی دا لەبارەی بینینی هیلالی مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان ڕایگەیاند : لەڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوت لەگەڵ بیست ونۆی شەعبان نێزیک بە سەدو بیست تاقمی گەڕان لە دووی مانگ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات بۆ بینینی مانگ سەقامگیر  دەبن.

ناوبراو وتی: پیش بینی ئێمە ئەمەیە کە بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزان لە رۆژی چوارشەممە بە هاسانی ئەنجام دەبێت ورۆژی پێنج شەممە یەکەم رۆژی مانگی موبارەکی ڕەمەزانە.

ناوبراو بە پیداگری لەسەر ئەوەی کە تەمەنی مانگ ئەمرٶ لە تاران سێ ساعەت وچل وچواردەقە یە وسبەێنێ دەگاتە بیست وحەوت ساعەت وچل وپێنج دەقە، وتی: ئەگەری بینینی هیلالی مانگی موبارەکی ڕەمەزان بۆ ئەمڕۆ نیە بەڵام ئەگەری هەیە بڕێک لە وڵاتانی ئیسلامی وەکوو عەرەبستان بە پێی قاعیدەی ئومولقوراع سبەینێ مانگی ڕەمەزان ڕابگەیەنن.

لەلایەکی ترەوە بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید دانیال سەیید ئەحمەد " لە ئەندامانی ئەنجومەنی بینینەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی مالیزیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند مانگی موبارەکی ڕەمەزان لە ڕۆژی پێنج شەممەوە حەفدەی مای ٢٠١٨لەم وڵاتە دەسپێدەکرێت.