حوزه‌یران 14, 2018 13:56 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ڕێز دانان بۆ سەروەریی وڵاتان سیاسەتی نەگۆڕی ئێرانە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕێزدانان بۆ مافی سەوەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان زانی.

سەردار سەرتیپ "ئەبولفەزل شکارچی" رۆژی پێنجشەممە دوابەدوایی بانگەشەی کاربەدەستێکی باڵای تورکیا لەمەڕ داکۆکیی ئیران لەو جم و جۆڵە سەربازییەی لە باکووری ئێراق دژ بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەکرێ، وێڕای ئەوەی کە ئەو لێدوانانەی بە وردبیانە نەزانی ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای داکۆکی لە هەرچەشنە کردەوەیەکی دژە تیرۆریستی، لەگەڵ ئەوەش لەشکەرکەشی بۆ نێو سنوورەکانی هەر وڵاتێک بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بە بێ ئیزنی دەوڵەتی ناوەندی و یاسایی ئەو وڵاتە بە کردەوەیەکی نایاسایی دەزانێ.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی یەکێک لە قوربانیانی تیرۆریزم لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بووە بەڵام هەرگیز بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان داکۆکی ناکات لە یەک هەنگاویش کە مافی سەروەریی وڵاتێک بنپێ بکات.

هێزەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی ئەوەی کە ناوچەی شاخاویی "قەندیل" لە پارێزگای هەولێری کوردستانی ئێراق بۆتە بنکە و حەشارگەی شەڕوانانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)، دەچنە نێو باکووری ئێراقەوە تا دژ بە هێزەکانی ئەو گرووپە کە ناوی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئانکارادایە، شەڕ بکەن. ئەو لەشکەرکەشییەی تورکیا کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی دیکەی جیهانی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ