ته‌مووز 11, 2018 21:19 Asia/Tehran
  • قاسمی: مێژووی ھاوچەرخ پڕیەتی لە چالاکیی نایاسایی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا لە ھەمبەر بانگەشە دژی ئێرانییەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ھێنانە ئارای بوختانگەلی دژی چالاکیە دیپلۆماسییەکانی ئێران، ھەوڵێکی دیکەیە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ تێکدانی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی تاران.

مایک پەمپێئۆ  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ھێنانە ئارای کۆمەڵێک بانگەشەی بێ ناوەڕۆک و پوچەڵ، باڵوێزخانەکانی ئێرانی بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی میواندار تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی:مایک پەمپێئۆ  لە حاڵێکدا ئاوا بوختانێکی بێ بنەماو پوچەڵ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێنێتە ئاراوە، کە بەڵگەی جۆربەجۆری زۆر سەبارەت بە شۆڤاری و ھەوڵی تێکدەرانەی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا بە سەدان کادێری سەربازی و ئاسایشتییەوە لە قەواخی دیپلۆمات دا لە لە لایەن سەرچاوە جۆربەجۆرەکانەوە بڵاو بوونەتەوە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: مێژووی ھاوچەرخ پڕیەتی لە چالاکیی نایاسایی و بە پێچەوانەی داب و نەریتی نێونەتەوەیی ، باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە مەڕ تێکدانی پەیوەندیی وڵاتانی میواندارو دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتانە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لە سەر ئەوەش کردووەتەوە کە : باڵوێز خانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان و لە ئاراستەی گەشە پێ دانی پەیوەندیی دۆستانەو گەرم و گوڕیان لەگەڵ وڵاتانی میوانداریاندا چالاکی دەنوێنن.