ته‌مووز 11, 2018 21:21 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان : پەیامی ئێران بۆ ڕووسیا قۆستنەوەی ھەلی بەرنگار بوونەوەی مەترسییە ھاوبەشەکانە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ، پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بە ھەلێکی لەبار زانی بۆ ڕێکمەند کردنی بەرنگار بوونەوەی دژی ھەڕەشەو بایکۆتە ھاوبەشەکان .

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ، ئەمڕۆ چوار شەممە گەییشتە مۆسکۆ.

ویلایەتی ھەرکە گەییشتە مۆسکۆ تیشکی خستە سەر پەیوەندییە ھەرەگرینگ و ستراتژییەکانی ئێران و ڕووسیاو وتیشی: ھەڵگری پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامییە لەم ھەل و مەرجە ھەستیارو ناسکەی ئێستای جیھان بۆ پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە ئەزمونی سەرکەوتووی ھاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا لە خەباتی دژی تیرۆریزم، وتیشی: تاران و مۆسکۆ ڕۆڵێکی گرینگیان لە شکست پێ ھێنانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا ھەیە.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان  وتیشی: وتووێژی ڕاشکاوانەی کاربەدەستانی ئێرانی و ڕووسی لە باڵاترین ئاست و گۆڕینەوەی ڕوانگەکانیان بۆی ھەیە یارمەتیی لێک نزیک بوونەوەی تێبینیەکانی دوو وڵات، دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ بەھێز کردنی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەو بەرنگار بوونەوەی سیاسەتە ھەڵەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بدات.

 

سەرپەیڤ