ئاب 09, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • نامەی وەزیری نەوتی ئێران بۆ سەرۆکی دەورەیی ئۆپێک

وەزیری نەوتی ئێران پێی داگرت: لێژنەی ھاوبەشی وەزارەتیی چاودێری کردن بە سەر ڕێککەوتنی ئۆپێک و نائوپێک خۆی لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ دابەشینی ھەمدیسانی زێدەبەرھەمی بەڵێندراو لە نێوان وڵاتانی ئۆپێک و یان کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی ھاوپەیوەند بە بەرھەمھێنانی ئۆپێک و نائوپێک بپارێزێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە لە وەڵامی نامەی یەکەمی ئوتی ئەمساڵی ( سوھەیل مەزروعی) سەرۆکی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوتی «ئوپێک» وێڕی وەبیرھێنانەوەی ھەڵەی چاودێریانەی لێژنەی ھاوبەشی وەزارەتی چاودێریی بە سەر ڕێککەوتنی ئۆپێک و نائوپێک ، ڕاشکاوانە جەختی کرد: ھەوڵەکانی ئوپێک بۆ پاراستنی بازاڕو ئامانجەکانی ئوپێک گەلێک پێویستەو تەواوی ئەندامانی ئۆپێکیش دەبێ بەبڕشتانە ئەوبڕیارانە پەیڕەو بکەن.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: ئێران لە ھەژدەھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی(جەی تی سی) دا بە بێ مافی دەنگدان بەشداریی کردو لەو پەڕی سەرسوڕماندا شایەتی ھەوڵدانی ھێندێک لە ئەندامانی لێژنەکە بووین بۆ دابەشینی ھەمدیسانی زێدەبەرھەمی بەڵێنداراویان لە نێوان خۆیان و یان سپاردنی زێدەبەرھەمی بەڵێنداراوی وڵاتانی ئۆپێک بە وڵاتانی نائوپێک.

ئەندامانی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت(ئوپێک) ٢٢ی ژوئەنی ڕابردوو لە سەدوحەفتاھەمین کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڤییەنا، لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنەکەی پێشووی ئوپێک ( نوامبەری ٢٠١٦) لە بارەی کەم کردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان ھەتا ڕادەی ملوێنێک و ھەشتسەد ھەزار بەرمیل ڕێککەوتن.

دوابەدوای ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی تۆکمەوتەواوی فرۆشی نەوتی ئێران، بڕێک لە ئەندامانی ئوپێک ھەوڵیانداوە ھەتا بە زیاد کردنی ڕادەی بەرھەمی خۆیان، ڕێگر بن لە بەردەم ئەو حەپەسانە نەوتییەی کە لە بەر کەم کرانەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی بازاڕ ھاتووە کە ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی کاربەدەستانی ئێران دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ