تشرینی دووه‌م 07, 2018 20:31 Asia/Tehran
  • وڵاتانی ئیسلامی بە هەوڵی سەردار سولەیمانی لە تیرۆریستان پاک کرایەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: بە دەستانی پاک و تەگبیری بێ هاوتا و هەوڵی بەرزی قاسم سولەیمانی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە لە تیرۆریستانی تەکفیری پاک کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپانیوز، لە دوای لێدوانەکانی رۆژی ڕابردووی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ وەزیری خەزێنەداریی ئەو وڵاتە و پاساودانی داسەپاندنی گەمارۆ زاڵمانەکان و تۆمەتدان لە سەرلەشکەر سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی سوپای قودس کە ڕۆڵێکی بێ هاوتای لە تێکشکدانی پیلانی ئەمریکی، عێبری و عەرەبیی داعش و تیرۆریستانی تەکفیری لە دژی خەڵکی ناوچەدا بووە، سەردار سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای بێ بایەخ وەسف کردنی لێدوانەکانیان، ڕایگەیاند: بەڕێز پەمپێئۆ ئەگەر خەمی ئابڕووی خۆتان نییە، خەمی ئابڕووی وڵاتەکەتان بێ. ئەو لێدوانە گاڵتەجارانە و دەستەوەستانانە بۆچی و لە پێنا چ ئامانجێک دەکەن؟ یانی بە ڕاست ئێوە باوەرتان وایە عەرەبستانێ کە دەستەکانی تا ئانیشکی لە خوێنی هەزاران خەڵکی چەوساوەی یەمەن، بەحرەین و هەروەها خەڵک و هاووڵاتیانی خۆی و لەوان خاشقجی‌یە، دژی تیرۆریزم شەڕ دەکات؟

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی سەرلەشکەر سولەیمانی لە رزگارکردن و فریاکەوتنی گەلانی عێراق و سووریا لە ئاژاوە و جەنایەتی داعش و تیرۆریستانی تەکفیری لە بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد: ئەوە ئێوەن کە دەستتان لە خوێنی چەوساوان دایە یان سەردار سولەیمانی کە تەمەنی خۆی لە پای شەڕ لە دژی تیرۆریزم و داعشی دەسکردی ئێوە، داناوە

سەرلەشکەر جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا: هەموو باش دەزانن بە دەستانی پاک و تەگبیری بێ هاوتا و هەوڵی بەرزی قاسم سولەیمانی، ئەو نمانەی بەرخۆدان، تیرۆریستانی تەکفیری و ناتەکفیری تێکشکێندران و خوێنی گڵاوی مووچەخۆران و بە کڕی گیراوانی جەنایەتکاری ئێوە ڕژا و دەسکەوتەکەشی رزگاربوون و پاک بوونەوەی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە لە تیرۆریستانی تەکفیری بووە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆتاییدا ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیزمی و عەرەبستانی بە پاڵپشتانی سەرەکیی تیرۆریزمی تەکفیری زانی و جەختیشی کرد: لەوە زیاتر بە لێدوانە گاڵتەجارانەکانتان ئەمریکا سووک و بێ ئابڕوو مەکەن.