کانونی یه‌که‌م 08, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • ڕانواندنی دەسکەوتە نوێکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

ئەمڕۆ شەممە لەتاران پەردە لادرا لە دەسکەوتە نوێکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سیستەمی هیدایەتی تیری سێ ڕەهەندیی نەسوڕاوە، ناسراو بە "چاوی هەڵۆ"، سیستەمی باشترکرانی کۆنترۆڵی ئاگر"سامنی دوو"، سیستەمی ئامانجی ساختە بەناوی "ئەژدەر" و "فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پلیکان" لە دەسکەوتە نوێکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانن کە بەتەواوەتی بەدەست پسپۆرانی ئێرانی دروست کراون.

سیستەمی هیدایەت کردنی تیری سێ ڕەهەندیی نەسوڕاوە ناسراو بە "چاوی هەڵۆ" بەئامانجی دۆزینەوەو پێوشوێن گرتنی زیاتر لە سەت ئامانجی ڕووکەشی و ئاسمانی وگواستنەوەی زانیارییەکانیان بۆ سیستەمی مووشەکی و تۆپخانەی دانراو لەسەر پاپۆڕە زرێپۆشیەکان دیزاین کراوە.

سیستەمی باشترکرانی کۆنترۆڵی ئاگر ناسراو بە "سامنی دوو" ش کە لە گەمییە جەنگییەکان بەکاردەهێنرێ، سەرەتا ئامانجەکانی دوژمن لە مەودایەکی زۆر دور دەدۆزێتەوەو پاشان زانیارییەکان دەخاتە بەردەست سیستەمەکانی چەکئامێری پاپۆڕێک.

سیستەمی ئامانجی ساختە ناسراو بە "ئەژدەر"یش ئەو توانایەی هەیە کە هەموو تایبەتمەندییە بەرهەم هاتووەکان لەلایەن ژێردەریاییەکان لە هاویشتنی تاقیکارییانەی ئەژدەر کۆپی بکات.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پلیکانیش بۆ یەکەم جار لە ئێران بەئامانجی دۆزینەوەو ناسینی ئامانجە دەریاییەکان و بەتوانای نیشتن و هەستان بەشێوەی ئۆتۆمات لەسەر گەمییەکانی هێزی دەریایی چێکراوە.

لە زانیارییە دەسخراوەکان لەلایەن ئەو فڕۆکەوە بۆ زانیاری دان بە کۆپاپۆڕە جەنگییە نێردراوەکانی ئێران بۆ دەریا دوورەدەستەکانی وەک کەنداوی عەدەن، کەڵک وەردەگیردرێ.