قاسمی : رژێمی ئەمریکا تووشی جورێک لە ناهومێدی و توڕەیی درێژخایەن بووە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەویە ئێران بە رەتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی : رژێمی ئەمریکا لە رێککەوتنێکی ڕەوا کە ئەنجامی دانوستان بوو، هاتەدەر و ئێستا لەوەی کە ناتوانێ بەدیلێکی بۆ بدۆزێتەوە تووشی جۆرێک لە ناهومێدی و توڕەیی درێژخایەن بووە .
مایک پەمپئۆ رۆژی پێنجشەممە لە قاهیرەی پتەختی میسر ، لە درێژەی پرۆژەی لە ئێران ترساندن گوتی : بایکۆتە ئابووریەکانی ئەمریکا دژی ئێران سەختترین بایکۆتی مێژوون لە چەشنی خۆیدا و توندتریش دەبن تا ئێران وەک وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات .
پەمپئو لە پاشان لە تووتێکێدا کە نیشانەی ئەوپەڕی توڕەیی ئەمریکا لە دسەڵات و کارتێکەریی ئێران لە هاوکێشەکانی ناوچەیی هەخەتی ، بانگشەە ئەوەی کرد ، جیهان بە بازنەی بەرفراوانی هەڕشەکانی ئێرانی زانیوە .
بارام قاسمی رۆژی هەینی وتیشی : ئەمریکا و بە تایبەت رژێمی توندئاژۆیی ئێستای بە هۆی دوژمنکاریی دێرینی لە گەڵ گەلی ئێران ، رێگایەکی گرتووەتەبەر کە هیچ قازانجێکی بۆ ئەمریکا نیە .
ئەو حەختی کردەوە : ئەمە دژبەیەکیەکی گەورەیە کە ئەمریکا لە لایەک دوژمنیی لە گەڵ گەلی ئێرانی بەوپەڕی خۆی گەیاندووە و لە لایەکی دیکەوە ریاکارانە خۆی بە لاگری وتووێژ نیشان ئەدات .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێران هەمیشە نیشانی داوە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە گەڵ دراوسێکانی دەوێ بەڵام ئاکاری ئەمریکا نیشان ئەدا بە دوای دووبەرەکیی نانەوە و بەدیهێنانی پاشاگەردانی نوێ لە ناوچەکەدایە .
قاسمی هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی وشیاریی گەلانی ناوچەکە لە بەرامبەر فێڵ و دهۆ و سیاسەتی دووبەرەکی نانەوەی کاربەدەستانی ئەمریکی .