کاردانەوەی شەمخانی بە کردەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دژە ئێرانی لە پۆڵندا
کانونی دوھەم 12, 2019 15:49 Asia/Tehran
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کاردانەوەی پێشاندا بە بەرنامەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دژە ئێرانی لە پۆڵندا.
"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵی دوژمنکارانەی وڵاتەکەی بۆ سەپاندنی سیاسەتی ترساندن لەئێران، رۆژی هەینی ڕایگەیاند، واشنگتۆن پلانی هەیە بۆ سازدانی دانیشتنێک بەتەوەری ئێران لە رۆژانی ١٣و١٤ی فێڤریە لە "وەرشۆ"ی پۆڵندا.
"عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ شەممە وتی: وڵاتێک کە لەهەوڵی سەپاندنی زیاترین ئابلۆقە بەسەرئێراندا بوو، پاش شکست هێنان لەوبارەوە، ئێستا بەنیازە سمینار و کۆنگرە ببەستێ دژ بە ئێران.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەو دانیشتنی دژە ئێرانی، نیشانەیەکی دیکەیە بۆ شکست هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا.