فڕۆکەیەکی قەزاقستانی لەئاسمانی کەرەج بەرەوڕووی کێشەی تەکنیکی بۆوە
کانونی دوھەم 14, 2019 10:52 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی بارهەڵگر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە "زیبادەشت"ی کەرەج(رۆژاوای تاران) بەرەوڕووی گرفتی تەکنیکی بوو.
فڕۆکەی بوئینگی٧٠٧ی بارهەڵگر کە لە "بیشکەک"ی قەزاقستان بەرەو فڕۆکەخانەی "پەیام"ی کەرەج لەگەشتدابوو، بەهەڵە لە "زیبادەشت" نیشتەزەوی و فڕۆکەوانەکە نەیتوانی فڕۆکەکە لەسەر باند کۆنترۆڵ بکات.
ئەو فڕۆکە بارهەڵگرە هی هێڵی ئاسمانیی ئێران نەبووە.
دواتر زانیاری زیاتر لەوبارەوە بڵاودەکرێتەوە.