شوبات 12, 2019 14:07 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی چڵ ساڵانیی شۆڕشی ئیسلامی؛ ئامادەبوونێکی هەڵگری پەیامی جیهانی

گەلی ئێران لە جەژنی نیشتمانیی چل ساڵانیی شۆڕش ؛ جیا لە هەرچەشنە هۆگری و ڕێبازێکی سیاسی بە بەشداریی وشیارانەی خۆیان لەم ڕۆژە مێژوویی و چارەنووس سازە، لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەیان لە مێژوویی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڵدایەوە.

بەشداریی پڕمانای گەلی ئێران لە قۆناغە هەستیار و گیرنگەکاندا هەمیشە بنیاتنەر بووە. ئەمساڵیش خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونی بەرچاو و پڕهەژماریان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان هاتنە سەر شەقامەکان و لە درووشمەکانیاندا جەختیان کرد لە سەر سوور و پێداگر بوونیان بە ئارمانجەکانی شۆڕش. درووشمی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان دژ بە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکایش پیشاندەری دوژمن ناسی و وریا بوونی گەلێکە کە بەردەوام وەڵامی گورچکبڕی داوەتەوە بەو کەسانەی هەڕەشە و گوڕەشەیان لێ کردووە.

بێ گومان گەلی ئێران بە سەربەرزی و سەربەستیەوە هەموو کێشە و  گرفتەکانی وەپشت سەر ناوە و هەموو پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی پووچەڵ کردۆتەوە و پاش ئەوەیش هەر بە سەرکەوتوویی ڕێگای خۆی درێژە پێ دەدات. لەم ڕوانگەوە، بەشداریی بەرچاوی خەڵکی ئێران لە جەژنی مەزنی چل ساڵانیی شۆڕش دیسان ئەوەی سەلماند کە گەلی ئێران وێڕای هەموو کێشە و گرفت و کەم و کوڕییەکان، هەرگیز بەچۆکدا نایەت و دوژمنانیش  ئاواتی شکست هێنان و بە چۆکدا هاتنی ئێران دەبەنە گۆڕ.

"هشام جابر" کارناسی لوبنانی و سەرۆکی ناوەندی "توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین" سەبارەت بە دەسەڵاتدارێتیی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەمڕۆ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاش تێپەڕ بوونی ٤٠ ساڵ لەوپەڕی گەشە و گەنجیی خۆیدایە. شۆڕشی ئیسلامی هەر لە هەمان سەرەتاوە بەرەوڕووی هەموو چەشنە پیلانگێڕی، گوشار و گەمارۆ بۆتەوە، بەڵام وێرای هەموو ئەو سەختی و سەخڵەتە هەر پاوەجێ و خۆڕاگر ماوەتەوە. ... شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ بووە بە زلهێزێک لە ناوچەکەدا."

سەربەخۆیی، سەربەرزی و سەربەستیی گەلی ئێران لە ڕاستیدا ئەنجامی ئەو ئامادەبوون و یەکدەنگییە لە هەموو قۆناغە هەستیار و مێژووییەکاندایە. بە پشت بەستن بەو سەرچاوەی راستینەی دەسەڵاتە کە گەلی ئێران توانیویە پیلانە گەورەکان وەپشت سەر نێ و بە توانا و دەسەڵاتی تەواوە بەرامبەر بە هەموو چەشنە هەڕەشە و گوڕەشەیەک راوەستێ. ئەوە  راستییەکە کە تەنانەت دوژمنانی گەلی ئێرانیش دانی پێدا دەنێن.

گرووپی زانیاریی "سوفان" کە لە نیۆیۆرکدا سەقامگیرە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی خۆیدا (١١ی فێڤرییەی ٢٠١٩ی زایینی) بە ناوی "شۆڕشی نەرمڕۆی ئێران" بڵاو بوویەوە جەختی کرد: چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە بانترین ئاست لە ساڵی ٥٧ بەم لاوە."

ئەم راپۆرتە هەروەها ڕادەگەیەنێ: سەر لە نوێ داسەپێندرانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە لایەن دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ" دژ بە ئێرانیش نەیتوانیوە ئێران لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا تەریک بخاتەوە."

شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕ بوونی ٤٠ ساڵ؛ وێڕای هەموو پڕوپاگەندە و درۆ و  دەلەسەی دوژمنانی ئێستایش هەر لەوپەڕی هێز و دەسەڵات، گەشە و گەنجیدایە و  وێڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانە نیشانی داوە کە ناتوانێ گەلێکی گەورە تێکشکێنێ. گەلی ئێران ئەوەیان سەلماند کە لە هیچ باروودۆخێکدا و بە هیچ لەونێ بەرامبەر بە زۆربێژی و زاڵێتی خوازیی ئەمریکا بە چۆکدا نایەن و بە ویست و ورەی بەرزیان درێژە دەدەن بە ڕێگا و ڕێبازی خۆیان. ئەم خۆڕاگرییە و پاراستنی ویست و ورەی دژە ئیستیکبارییە لەو فەکتەرە گرینگایەنەیە کە هەموو پێشبینی و چاوەڕوانییەکانی دوژمنان تێکدەشێوێنێ و دەبێتە هۆی پتەوتر بوونی کۆڵەکە و ئەستوونەکانی شۆڕش. ئەم ئامادەبوونە یەکپارچەیە، هاودڵی و یەکدەنگیی گەلی ئێران دەخاتە بەرچاو. هەر لەبەر ئەوەیشە کە بەشداریی بەشکۆ و پڕ سۆز و خرۆشی جەماوەر لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان هەڵگری پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاوانەیە کە ناتوانین بە کەم بایەخی بزانین. پەیامێک کە تیشکی هیوا دەپژێنێتە سەر دڵی هۆگرانی شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنانیش تەواو هیوابڕاو دەکات.