ئادار 14, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گەلەکۆمەی دوژمنانی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان: لە بەرامبەر گەلەکۆمەی دوژمناندا دەبێ ھەوڵی یەکانگیر کردنی ئەوپەڕی مسۆگەرات و توانایی و ھێزەکانمان بدەین ھەتا لە سای بیروباوەڕی قوڵی خەڵک و بەرپرسان بە زیکری ئیلاھی و پشت بەستن بە خوداوەند، پەروەردگار بەڵێنە ڕاستەقینەکانی لە بارەی گەلی مەزنی ئێرانەوە وەدی بێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی گەل لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وێڕای پێداگرتن لە سەر پێکھاتنی دیالۆگ و تێگەییشتنی قوڵی گشتی سەبارەت بە « شێوازو چۆنیەتیی بەرەوڕوو بوونەوەی وڵات و کەیانی کاریگەر لەگەڵ گرفت و ڕووداوەەکان» فەرموویان: لە پرسە نێوخۆییەکاندا، دوژمن و شوێنکەوتووەکانی پەلەقاژەیەکی زۆر دەکەن ھەتا جێ و شوێنی کەسانی خۆیی سست و جێ و شوێنی دوژمنان بە ھێزمەند بنوێنن و لە ئەنجام دا وا لە قەڵەم بدەن کە گوای وڵات تووشی ھێندێک گرفتی بێ چارەسەرییە و ھەلی ھیچ دەرباز بوونێکی بۆ ناڕەخسێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی پرسەکانی ناوچەشەوە وتیان: دەبێ ئاگامان لە جێ و شوێنی خۆمان لە ناوچەکەو ھەروەھا ئەم ڕاستیەش بێت کە دوژمن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەترسێت و ئەوانەی وا لە بارەی دەستڕۆییشتوویی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا قسەی نادروست و ھەڵە دەکەن، لە ڕاستی دا خەریکی یارمەتی دانی دوژمنن.

بەڕێزی تیشکی خستە سەر شێوازی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەمریکاو ئەورووپاش و وتیشی: ئەزمونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چۆنیەتیی کردەوەی ئەمریکی و ئەورووپییەکان گەلێک زۆرە، بەڵام ئەزمونەکەی ئەم دواییەکان لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام و بەڵێتەکانی ئەمریکا کە خۆی لێ دزییەوە، بەر بۆ ھەمووان دیارو ئاشکرایە و دەبێ بۆ شێوازی ھەڵس و کەوت لەگەڵ ئەمریکاو بەرەی بەرامبەر بەکار بھێندرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنی ڕاستەقینەو سەرەکیی گەلی ئێران ئەمریکایە و جەماوەر لە ناسینی دوژمن دا تووشی ھەڵە نابێت، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوەڕوانی ئەوە نییە کە زاڵیەتی خوازانی جیھانی لە بەرامبەر جوڵانەوەی گەلی ئێران بێ دەنگ دابنیشن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا « دیاری کردنی سنوورێکی پڕ ڕەنگ لەگەڵ دوژمنی بۆ پارێزراو بوون لە ھەمبەر شاڵاوی نەرمی» بە پێویست زانی و وتیشی: سنوورە ڕۆشنبیری و فەرھەنگییەکانیش ھەروەک سنووری جوگرافیایی پێویستی بە زەق کردنەوەو پاراستنە ھەتا دوژمن بە فریوو چەواشەکاری و پێدزە کردن ئەم سنوورانە نەبەزێنێ و بە سەر کەشی مەجازی و فەرھەنگی وڵات دا زاڵ نەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە وتەی ئەمریکییەکان لە بارەی داسەپاندنی توندترین بایکۆتی دژی گەلی ئێرانیش وتی: ئەوانە لە بەرامبەر ئێراندا خەریکی گەلەکۆمەن و ئەگەر گەلی ئێران ھەوڵی یەکانگیر کردنی مسۆگەرات و تواناییەکانی بدتن، بە فەزڵی ئیلاھی ئەمریکا تووشی قورس ترین شکست ھێنانی مێژووی خۆی دەبێت.