پێداگری سەردار باقری لەسەر چوونەدەری هێزی بیانی لە سوریا
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : ئەو هێزانەی کە بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دان، درەنگ یان زوو خاکی سوریا بە جێ دێڵن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیون، سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کاتی گەیشتن بۆ دیمەشق وتی : چوونەدەری هێزی بیانی کە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سوریا هاتوونەتە نێو ئەم وڵاتە، لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، سوریا و ئێراق لێک دەدرێتەوە.
سەرلەشکر باقری وتیشی : ئامانج لە سەفەر بۆ سوریا بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان ئێران، سوریا و ئێراقە هەتا سەبارەت بە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچە و نوێترین هەماهەنگییەکان بڕیار بدرێت.
سەردار باقری هەروەها وتی : لە دیداری جیاجیا لەگەڵ کاربەدەستانی سەربازی سوریا و ئێراق ، سەبارەت بە بواری هاوکاری نێوان هێزی چەکداری ئێران لەگەڵ ئەم دوو وڵاتانە وتووێژ دەکرێت.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی بێ وێنەی شیاو لەنێوان ئێران، سوریا، ڕووسیا و ئێراق و میحوەری موقاومە، ئەنجام بوو کە سەرکەوتنی بێ وێنە لەبەرامبەر تیرۆریزمی لێکەوتەوە.