ئادار 20, 2019 20:35 Asia/Tehran
  • چرکەساتی نوێ بوونەوەی ساڵ لە ئێران

ساڵی١٣٩٨ی هەتاوی، نیوەشەوی پێنج شەممە بەکاتی تاران، ڕێکەوتی ١٤ی رەجەبی١٤٤٠ی مانگی و ٢١ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی دەس پێ دەکا.

ساڵی نوێ لە کاژێر یەک و ٢٨خولەک و ٢٧چرکەی نیوەشەوی ئەمشەو پێنج شەممە، ڕێکەوتی یەکی خاکەلێوەی١٣٩٨ی هەتاوی بە کاتژمێری فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نوێ دەبێتەوە.

جێژنی نەورۆز کە جێژنێکی دێرینە لە ئێران، لە دوانزە وڵاتی جیهان بەڕەسمییەت دەناسرێ بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان و ئاڵبانی هەربەو ناوە واتە نەورۆز لە رۆژهەژمێرە فەرمییەکەیان وەک رۆژی پشوودان ڕاگەیێندراوە.

پتر لە٣٠٠ملوێن کەس لە یازدە وڵات، نەورۆزی نەریتی کۆنی خەڵکی ئێران دەکەن بەجێژن.

ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نوێ بوونەوەی ساڵ لە سەرجەمی خەڵکی جیهان پیرۆز دەکا.