ته‌مووز 11, 2019 17:33 Asia/Tehran
  • جەھانگیری : ئەمریکییەکان بە دووی تێکدانی ئاسایشتی ناوچەکەوەن

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەمریکا بە دووی تێکدانی ئاسایشتی ناوچەی کەنداوی فارس و ڕۆژئاوای ئاسیایە.

«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی فەرماندارانی سەرتاسەری ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ستراتژیای تاران، پێکھێنانی سەقام و ئاسایشتە لە ناوچەکەدا، وتیشی: ھۆی پێکھێنانی بشێوی لە ناوچەکەدا لە لایەن ئەمریکاوە، ڕەخساندنی ھەلی مانەوەیە بۆ ڕژێمی زایونی.

«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان ھەر لە بەر ئەمەش پەلاماری ئەفغانستان و سووریاو عێراقیان داوە، وتیشی: واشێنگتۆن بە پشت بەستن بە ھێندێک بەڵگەی پوچەڵ و بێ بنەمای سیاسیش بە جۆرێکی تر پەلاماری خەڵکی یەمەنی داو ھەر لە حاڵەدا ھەوڵ دەدات بەردەوام لەنێو وڵاتانی ناوچەکەدا بابەتێک بۆ پێکەوە ھەڵشاخان ھەبێت.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا ھەتا پێی دەکرێت لە دەستەڵاتی خۆی بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت کەڵک وەردەگرێت، وتیشی: ئێران بەردەوام لە ماوەی چەندین سەدەدا، پارێزەری ناوچەی کەنداوی فارس بووەو ھەروەھا ڕۆڵێکی کاراشی لە خەباتی دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا ھەبووە.

سەرپەیڤ