لەقاودرانی سیخووڕیی ئەمریکا لە ئێرانیەکان دوای پەلامار بۆ سەر فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێران
بەڵگەکانی پولیسی فیدڕاڵی ئەمریکا ئێف بی ئای کە بە تازەیی لە حاڵەتی نەهێنیانە هاتووەتە دەر نیشان ئەدات ئەمریکا دوای پەلاماری پاپوڕی شەڕ کەری " وینسنس" بۆ سەر فڕوکەی موسافیرهەڵگری ئێران دەستی داوەتە سیخووڕی کردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدعەری فارس پائول گاتینگر ڕوژنامە نووسی سەقامگرتوو لە شیکاگو ڕوژی هەینی وێڕای ئاماژە بەو بەڵگەگەلە ڕایگەیاند لە ڕوژەکانی دوای داکەوتنی فڕوکەی ئێران ئەیر ؛ ئێف بی ئای بەرنامەیکی بەناوی کەمپەینی زستان وەڕێ خستووە کە ئامانجەکەی سیخووڕی کردن لە ئێراینەکان و گرووپەکانی ئێرانی لە ئەمریکا بوو . بە پێی ڕاگەیندرانی پائول گاتینگر بەرنامەی کەمپەینی زستانی دوای ئەوە پەرەی پێ دراوە و گروپ موسوڵمانەکانیشی لەبەر گرتووە . بەڵگەکانی ئێف بی ئای کە دەسپێکەکەی لە 4 ژوئییەی 1988ە واتە تەنیا یەک ڕوژ دوای کەوتنە خوارەوەی فڕوکەی ئێرانی لە لایەن پاپوڕی ئەمریکایی یو ئێس ئێس وەینسسە ؛ بەرنامەی کەمپینی زستانی بە هەوڵێک بۆ بەرگرتن لە کردەوەی توڵە سەندانانەی لە لایەن ئێران لە کاردانەوە بە کەوتنە وارەوەی فڕینی 655 وەسف دەکات . یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی جێ سەرنج لە بەڵگەکانی ئێف بی ئای لاگری گرووپی تڕوڕیستی مونافقین لەو جەنایتگەلەی ئەمریکایە . سێهەمی ژوئیە 1988 فڕوکەوانی موسافیرهەڵگری کوماری ئیسلامی ئێران کە لە بەندەری عەباسەوە ڕەوانەی دوبەی ئیمارات بوو لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس کەوتە بەر ئامانجی دوو مووشەک لە لایەن ناوی ئەمریکایی یو ئێس ئێس وینسسە وە و هەموو 290 سەرنشینەکەی شەهید کران .لەو فڕوکەدا 66 منداڵ 53 ژن و 46 هاووڵاتی بیانی ئامادە بوون . ئەمریکا تا ئێستا لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بە هوی ئەنجامدانی ئەو جەنایەتە داوای لێبوردنی نەکردووە .