ته‌مووز 18, 2019 07:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: وڵاتانی دۆست و ھاوتەریب دەبێ لە بەرامبەر یەک لایەنەخوازی یەک بگرن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: وڵاتانی ناوچەکەو دۆست و ھاوتەریب بۆ پێشگرتن بە یەک لایەنەخوازی و کەڵکاژۆیی زلھێزەکان دەبێ لە تەنیشتی یەکتردا دەستەڵاتی تەکنۆلۆژیایی خۆیان پەرە پێ بدەن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی «ئێرانی زیرەک» و ئاھەنگی کرانەوەی بیست و پێنجەمین پیشانگای نێونەتەوەیی «ئێلێکامپ» لە تاران وتی: زلھێزەکان بە داسەپاندنی بایکۆت، یەک لایەنەخوازیی و ملھوڕایەتی لە ڕێگای کەشی مەجازییەوە بەنیازن زاڵیەتیی خۆیان بە سەر ئێراندا بسەپێنن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھیچ ڕێگایەک بێجگە لە خۆبژیوی، ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و پێشکەوتنی زانشتی بوونی نییەو وڵاتانی دۆست و ھاوتەریب دەبێ پێش بە کەڵکاژۆیی پاوانخوازان و لەمپەر چێکردنیان لە بەردەم گەڵەو پێشکەوتنی وڵاتان بگرن.

بیست و پێنجەمین پیشانگای نێونەتەوەیی «ئێلێکامپ» واتە ئلێکترۆنیک - کۆمپیۆتێر و تیجارەتی ئێران  لە تاراندا دەشتی بەکار کردووە.

نوێنەرانی کۆمپانیاکانی حەوت وڵات لە بیست و پێنجەمین پیشانگای نێونەتەوەیی «ئێلێکامپ»ی تاران دوایین دەستھاتەکانی خۆیان لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری پیشان دەدەن.

«ئێلێکامپ» گەورەترین ڕووداوی بازرگانی لە بازاڕی ئلێکترۆنیک ، بەرھەم و خزمەتگوزاریی کۆمپیۆتێری لە ئێراندایە کە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە ھەموو ساڵێک بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ