ئه‌یلوول 11, 2019 07:32 Asia/Tehran
  • ئێران سەرەخۆشی کرد لە حکومەت و گەلی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو (سێ شەممە) سەرەخۆشی کرد لە حکومەت و گەلی عێراق لەبەر شەهیدبوونی دەیان زیارەتکار لە کەربەلای موعەلـلا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی پارس تودەی؛ سەید"عەبباس موسەوی" بەقووڵی ولەناخی دڵەوە خەم و پەژارەی دەربڕی لەمەڕ ڕووداوی خەمباری کەربەلای موعەلـلا لە رۆژی عاشورای حوسێنیدا کە شەهیدبوون و بەرکەوتنی بەدەیان کەس لە زیارەتکارانی بارەگای پاکی ئیمام حوسێن(ع)ی لێکەوتەوە.

موسەوی بە سەرەخۆشی کردن لە حکومەت وگەلی عێراق، هاوسۆزیی و هاوخەمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەو ڕووداوەو بۆ شەهیدان پلەبەرزی و بۆ بەرکەوتووانیش ساخی وسەلامەتی زووتری بەئاوات خواست.

رۆژی سێ شەممە بەهۆی قەرەباڵخی لەڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشورای حوسێنی لە کەربەلای موعەلـلا لانیکەم سی ویەک تازیەدار گیانیان لەدەستداو ١٠٠کەسیش بریندار بوون.

زیاتر لە چوار ملوێن زیارەتکار دوێنێ لە رۆژی عاشورادا لە کەربەلا ئامادەبوون.

رۆژی سێ شەممە دەیەمین رۆژی مانگی موحەڕەمولحەرام، ساڵڕۆژی شەهادەتی سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان و یارانی بەوەفای بەڕێزی بوو.