کانونی دوھەم 19, 2020 10:13 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا سەبەبکاری سەرەکیی باروودۆخی پڕمەترسیی ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران باڕوودۆخی ئێستای ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای بە پڕمەترسی وەسف کرد و ئەمریکای بە سەبەبکاری سەرەکیی ئەو ڕەوشە ناو برد.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵی تایمز ناو" timesnowی هیندستان کە ئێوارەی شەممە بڵاو بوویەوە بە ئاماژە بەوەی کە هۆکاری سەرەکیی باروودۆخی پڕمەترسیی ناوچەکە هەڵوێستی خۆبەزلزانین و ڕوودارانەی ئەمریکایە، وتیشی: ئەمریکا هەموو شتێک لە ڕوانگەی خۆیەوە دەبینێ نە لە ڕووانگەی خەڵکی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاوە. 

زەریف هەروەها بە ئاماژە بە داکۆکییە بەربڵاویی بیر و ڕای گشتیی وڵاتانی ناوچە لە سەردار ژەنەراڵ شەهید "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا دەبێ لەوە تێبگات کە پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی، لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان بۆ بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری ئەو کەسایەتییە مەزنە ڕێ و ڕەسمی تایبەتیان بەڕێوە برد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: تەنیا داعش، "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆمار و "مایک پۆمپێئۆ" ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تیرۆر کرانی سەردار سولەیمانی شاد بوونەوە.

زەریف هەروەها بە ئاماژە بە سەفەری خۆی بۆ نیودێلهی بۆ بەشدار بووانی کۆبوونەوەکانی "رایسینا" وتی: هیندستان دەروگێڕێکی یەکجار گرینگ دێتە ئەژمار هەر بۆ یە تاران ئەو چاوەڕوانییەی لێ دەکات کە نیودێلهی دەورێکی ئەرێنی لە داهاتووی هاوکارییەکانی ناوچە بگێڕێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە  کۆبوونەوەی ساڵانەی دانوستانەکانی "ڕایسینا" RAISINA سێشەممەی رابردوو سەردانی هیندستانی کرد.