شوبات 20, 2020 11:25 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردن ، وێنگەی بەشداری ڕامیاری و دەسەڵاتی جەماوەری لە ئێران

یازدەهەمین خولی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە تەمەنی ٤١ ساڵەی کۆماری ئیسلامی دا نیشاندەری گرینگی وتەزای هەڵبژاردنە لە سیستمی گەلسالاری ئایینی لە ئێران دا.

بەشداری ڕامیاری و ڕۆڵی ڕاستەوخۆو ئازادی جەماوەر بەئاراستەی دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی بایەخی گرینگی دان بە فاکتەری بنەڕەتی فەرمانڕەوا دیموکڕاتیکەکان واتە هەڵبژاردن لەماوەی ٤١ساڵ تەمەنی ڕاپەڕینی ئیسلامی بەدیار دەخا.

بەشداری ئازادی خەڵکی ئێران لەبەردەم سندووقی دەنگدان و هەڵبژاردنی کەسی مەبەستیان بۆ دانیشتن لەسەر کورسی پارلمانی ئیسلامی ئێران جگە لەوەی کە نیشاندەری گۆڕانکاری دەسەڵات لەنێو گرینگترین کۆڵەکەی سیستمی گەلسالاری ئایینی لە ئێران واتە دامەزراوەی یاسادانانە گرینگترین خاڵیشی ڕۆڵی تەواو ڕاستەوخۆی خەڵکە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە.

پارلمانی لێهاتوو بەهێز  لەبەر یاسادانان لەبواری جۆربەجۆردا ڕۆڵێکی گڕینگ دەگێڕێ لە گەشەکردنی وڵات و ئاسوودەیی و بەختەوەری کۆمەڵگەداو لەبواری دەرەکی ش دا بە هەڵوێست و بڕیاری ڕەوا وێنگەی داخوازی و بڕیاری جەماوەرە کە لەنێو بنیاتی یاسا دانان دا خۆی بەدیار خستوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەم لەمیانەی کۆبوونەوەی نەریتی کابینەی دەوڵەت دا بەشداری حەماسی جەماوەری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی دووی ڕەشەمەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی بە هۆکاری تووڕەبوونی ئەمریکا زانی و پێداگری کرد کە خەڵکی ئێران بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان دیسانەوە بە ئمریکا دەسەلمێنن کە بەدەسەڵات و هێزمەندن.

بەرپرسی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەپێی یاسا بەربژێرەکان  بۆ پڕووپاگاندا هەرتەنیا هەشت رۆژیان مۆڵەتە وتیشی : ئەو دەرفەتە ٢٤ کاژێر بەر لەدەسپێکی دەنگ وەرگرتن واتە لە کاژێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە کۆتایی پێ هاتوە.

 

پرۆسەی هەڵبژاردنی یازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ٢٠٨ مەڵبەندی دەنگ وەرگرتنی سەرانسەری ئێران بەئامانجی هەڵبژاردنی ٢٩٠ پارلمانتار بڕیارە سبەی هەینی ٢ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٢٠٢٠ لە کاژێر ٨ی سەلەبەیانی یەوە دەست پێ بکا.

سەرپەیڤ