May 22, 2020 13:32 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی: ھۆکاروتاوانباری سەرەکیی  کارەساتی فەلەستین، دەوڵەتەکانی ڕۆژئاواو سیاسەتە شەیتانییەکانیانە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای وەبیرھێنانەوەی گەورەیی کارەساتی داگیرکرانی وڵاتی فەلەستین و دروست بوونی لوویەکی شێرپەنجەیی بە ناوی زایونیزم تیای دا، جەختی کرد:ھۆکاروتاوانباری سەرەکیی کارەساتی فەلەستین، دەوڵەتەکانی ڕۆژئاواو سیاسەتە شەیتانییەکانیان بوو .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵھاتنی ھەتاوی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، لاپەڕەیەکی تازەی لە بواری خەباتی لە پێناوی فەلەستین دا ھەڵدایەوە، وتیشی: لە یەکەم ھەنگاوەکان واتە دەرپەڕاندنی دەست و پێوەندەکانی زایونیزم ھەتا چالاکیی بەربڵاوی سیاسی، ھەر ھەموو بوونە ھۆی بەدی ھاتنی «بەرەی خۆڕاگری» لە تێکڕای ناوچەکەو ھیوای چارەسەر بوونی کێشەکە لە دڵی ھەموواندا چەکەرەی دا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ئەمەش کە ئەمڕۆ بەرەی خۆڕاگری بەرەو دەستەڵات و ھیوای ڕوولەپەرەو دەستخستنی ڕۆژلەدوای ڕۆژی فەکتەرەکانی ھێزمەندی ھەنگاو ھەڵدەگرێت و کەچی بە پێچەوانەوە بەرەی ستەم و کوفرو ئیستیکبار ڕۆژلەدوای ڕۆژ پوچەڵ ترو ھیوابڕاوترو کەم ھاز تر دەبێت، وتیشی: بەڵگەی ڕوونمان بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە کە سوپای زایونی کە سوپایەکی لەشکان نەھاتووی بروسکەئاسا دەھاتە ئەژمار، ئەمڕۆ لە بەرامبەر ھێزە خەباتکارەجەماوەرییەکانی لوبنان و غەززە پێملی کشانەوەو دان نان بە شکست ھێناندا بووە. سەرباری ئەمەش گۆڕەپانی خەبات بە تەواوی ھەستیارو گۆڕان ھەڵگرەو پێویستی بە چاودێری و وریایی ھەمیشەییەو ھەوێنی ئەم خەباتەش گەلێک گرینگ و چارەنوس سازە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سیاسەتی گشتیی ئیستیکبارو زایونیزم کاڵ کردنەوەی پرسی فەلەستین لە زەینی کۆمەڵگا موسڵمانەکان و پاڵ پێوەنانی بەرەو لەبیرچوونەوەیە، جەختی کرد:لە ئێستادا دەستبەجێ ترین ئەرک بەرنگار بوونەوەی ئەم خیانەتەیە کە بەھۆی بەکرێگیراوانی سیاسی و ڕۆشنبیریی دوژمن لە خودی وڵاتانی ئیسلامی دا ئەنجام دەگرێت .