نیسان 20, 2017 18:55 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێراق باڵوێزی تورکیای بانگ کرد

دوابەدوای قسە پڕسووکایەتیەکانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەدژی هێزی حەشدی شەعبی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق باڵوێزی ئەو وڵاتەی بانگ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە  لە سومەریە نیووز،  وەزارەتی دەرەوەی  ئێراق باسی  بانگ کرانی  باڵوێزی تورکیا لە بەغدا دوای  قسەکانی دەستێوەردەرانەی رەجەب تەیب ئەردوغان بە دژی ئەم وڵاتەی کرد  .

ئەردوغان لە وتووێژێکی  تەلەفزیۆنی دا حەشدی شەعبی ئێراقی  بە تاقمێکی تیرۆریستی وەسف کرد  .

ئەردوغان  ئیدیعای کرد  بۆنموونە  هێزی حەشدی شەعبی کێن؟ چ کەسانێک داکۆکییان لێ دەکەن؟ پەرلەمانی ئێراق حەشدی شەعبی تەیید کردووە بەڵام ئەوان  تاقمێکی تیرۆریستین و دەبێ  بزانین چ کەسانێک لە پشتی ئەو تاقمە دان.