نیسان 24, 2024 11:25 Asia/Tehran

فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند؛ هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرەچیاکانی حەمریندا.

فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پاش وەرگرتنی زانیاریی بەربڵاو و ڕێک و ورد لە لایەن دام و دەزگە هەواڵگرییەکانەوە و بە هاوکاریی هێزی ئاسایشیی دیکە، هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی جەنگیی ئف-شازدە هێرشی کردە سەر حەشارگەکانی تیرۆریستیانی داعش لە زنجیرەچیاکانی حەمرین. لەم هەڵمەتە ئاسمانییە هەژمارێک تیرۆریستی داعشی کوژران.

سەرپەیڤ