وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق : گەڵاڵە هەمەلایەنەکەی بەغدا بۆ قۆناغی لەپاش داعش دەست پێ دەکات
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند، گەڵاڵەی هەمەلایەنەی بەغدا بۆ قۆناغی پاش داعش دەست پێدەکرێت و تێکڕای ئەو بەشانەی خاکی عێراق کە لە بندەستی داعش دان رزگار دەکرێنەوە
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "العربی الجدید"ی لەندەن وتی: دەوڵەتی فێدراڵ گەڵاڵەیێکی هەمەلایەنەی بۆ قۆناغی پاش داعش و نۆژەنکردنەوەی شارەکان و جێگیر کردنی سەقامگرتوویی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، دەستپێکردووە.
حەدیسی هەروەها ئاماژەی کرد جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەیە لە یەکەمایەتییەکانی دەوڵەتی فیدراڵە. هەروەها زیادیشی کرد: کۆمیسیۆنێکی وەزارەتی بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەوکان لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، پێکهاتووە.
حەدیسی درێژەی دا، هەندێک هەنگاومان بۆ گەڕانەوەی نیوەی ئاوارەکان هەڵێناوە و جەختیشی کرد: دۆخی ئابووریی عێراق، مۆڵەتی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ زێدەکانیان نادات و بەغدا بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە پێویستی بە یارمەتیی کۆمەڵگای جیهانییە.