ته‌مووز 18, 2017 16:43 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی پێنج ژنی ئاڵمانی ئەندامی داعش لە موسڵ

هێزە عێراقیەکان لە درێژایی هەڵمەتێک لە شاری موسڵ پێنج ژنی ئاڵمانیان دەسگیر کرد کە دەوترێ بۆ پشتیوانی لە تاقمی ترۆریستی داعش بۆ عێراق سەفەریان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی تاقمی نێودەوڵەتی هەواڵدەری میزان، هێزە عێراقیەکان لەدرێژایی  ئوپراسیۆنێکدا لە شاری موسڵ پێنج ژنی ئاڵمانیائیان دەسگیر کرد کە دەوترێ بۆ پشتیوانی لە تاقمی ترۆریستی داعش بۆ عێڕاق سەفەریان کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی عێراقی ئەم پێنج کەسە لەنێوان تاقمێکی بیست کەسە لە ژنان بە تابعیەت وهاووڵاتی بوونی جۆربە جۆر بوون کە حەوتەی ڕابردوو لە موسڵ دەسگیر کراون.

یەکێ لە ئەفسەرانی سوپای عێراق لە وتووێژیک داڕایانگەیاند کە ئەم ژنانە لە تونیلەکانی ژێر زەوینی دروست کراوبەدەس داعش خۆیان حەشار دابوو ولە شوێنی خۆحەشاردانەکەیان چەک وپشتینەی خۆکوشتنیش دۆزراوەتەوە. ڕۆژنامەی دی ولت ڕاپۆرتی دا کە لە نێوان کەسانی دەسگیر کراو کچێکی شازدە ساڵان خەڵکی شاری زاکسنی ئاڵمانیایش لەناویان دایە.