ئاب 13, 2017 09:59 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ڕۆژئاوای کەربەلا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کرد لە ڕۆژئاوای کەربەلا.

بە پێی ڕاپۆرتی پارس تودەی، تیرۆریستێکی خۆکوژ شەوی یەکشەممە بە ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراوەوە لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەربەلای عێراق خۆی تەقاندەوە.

دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە، تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان تیرۆریستان و هێزەکانی ئاسایشت لە شوێنی تەقینەوەکە ڕووی دا. بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەم ترۆمبیلە لە نزیکی کارگەی چیمەنتۆ لە ڕۆژئاوای کەربەلا تەقێندرایەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرت.

تیرۆریستانی داعش دوای ئەو شکستە یەک لە دوای یەکەیان لە بەرامبەر هێزەکانی عێراق بە تایبەت لە پارێزگای باکووریی نەینەوا، ڕوویان لە تەقاندنەوەی گۆترەو قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل کردووە لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوە.و لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە