تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 19:11 Asia/Tehran
  •  سەلیم جەبوری: یەکیەتی عێراق مەسەلەی سەرەکیە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکرد: یەکێتی عێراقییەکان مەسەلەی سەرەکیییە و نابێ لەو بابەتە گرنگە دوور بکەوینەوە .

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەفەزیۆنی عێراقیە؛ " سەلیم جەبووری" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوار شەممە  لە درێژەی سەردانی ستانی ئەنبار وتیشی:   یەکێتی عێراق مەسەلەی سەرەکی و بنەماییە و ناتوانین لەبەر چاوی نەگرین و نابێ بە هیچ   لایەنێک رێگا بدەین  بۆ نانەوەی  کەلێن و قەڵەشت لە نێوان گەلان دا هەوڵ بدات.

 سەفەری " سەلیم جەبوری" لەگەڵ پێشوازی شیخەکانی عەشیرەکان و کەسایەتییەکانی ستانی ئەنبار بەرەو ڕوو بۆتەوە و ئەوانیش جەختیان کردووە لە سەر یەکێتی عیراق و بەڕاشکاوی وتوویانە عەشیرەکان لاگری هێزە ئاسایشییەکانن لە خەبات دژی ترۆریسم .

  بە ئامادە بوونی  " ئەلجەبوری" لە ستانی ئەنبار دۆسییەکانی ئاسایشی و ڕاژەکاریی ئاوارەکانیش کەوتۆتە بەر باس و ڕاوێژ و بریار دراوە لیژنەکانی پەرلەمانی هەر بەم بۆنەوە پێکبێن تائەو دۆسییەگەلە پێو شۆێن بگیردرێن . " سەلیم جەبوری " هەروەها  لە دیداری لەگەڵ شیخ " هومام حەموودی" سەرۆکی ەئنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی سیاسی لەو وڵاتانە و ڕێگاکانی هاوکاریی لەگەڵ یەکتری بۆ چارەسەری گرفتەکانی ئێستا و پێویستی کۆتایی دان بە لێل بوونەوەی پێوەندییەکانی بەغدا وهەولێر یان لە چوار چێوەی دەستوور لێکداوەتەوە .

شیخ " هومام حەموودی" جەختیکرد: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کە بڕیارە ناوەڕاستەکانی ساڵی  داهاتوو، بەڕێوە بچێت، نابێ لە هیچ بارودۆخێک دا وەدواوە بکەوێت .

سەرپەیڤ