کەوتنە خواری کۆپتەرێک لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق
تشرینی دووهم 12, 2017 15:57 Asia/Tehran
ئەرکانی پڕۆپاگەندەی شەڕ لە ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لەبەر کەوتنە خواری کۆپتەرێک لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق حەوت سەرنشینەکەی کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەرکانی تەبلیغاتی شەڕ لەم بەیاننامەیەدا وتیشی : ئەم کۆپتەرە لە چەشنی ئێم حەڤدە وبۆ فڕینی ڕاهێنان بووە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری کووت لە پارێزگەی واسیت کەوتوەتە خوارێ .
ئەم کۆپتەرە چێکراوی ڕووسیە بووە.
لەم بەیاننامەیە ئاماژەنەکراوەتە هۆی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە بەڵام خەلەف وادی پارێزگاری پێشووی واسیت لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی کەوتنە خواری ئەم کۆپتەرەلەبەر کێشەی تەکنیکی بووە .