چەندین هەماری تەقەمەنیی تیرۆریستان لە مەندەلیی عێراق دۆزرایەوە
فەرمانگەی گشتیی هەواڵگریی ئاسایشتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دەست ڕاگەییشتنی یەکەکانی هەواڵگریی پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق دەکات بە هەمارێکی چەک و تەقەمەنی.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵنێرانی لاو،فەرمانگەی گشتیی هەواڵگریی ئاسایشتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دەست ڕاگەییشتنی یەکەکانی هەواڵگریی پارێزگای دیالەی لە ڕۆژهەڵاتی عێراق بە هەمارێکی چەک و تەقەمەنیی کرد.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە، لەشکری یەکەمی سوپای عێراق هاوڕێ لەگەڵ یەکە هەواڵگرییەکانی شاری مەندەلیی پارێزگای دیالە توانییان ئەم هەمارە تەقەمەنییە بدۆزنەوە.
لەم هەڵمەتەدا بڕێکی زۆر مینی دژی تانک و مینی دژی مرۆڤ ، چەشنی جۆربەجۆری نارنجۆک و موشەکی کاتیۆشا، دەزگای دوورە بەرزەفت بۆ تەقاندنەوەی پشتێنی تەقینەوە و چەشنی جۆربەجۆری کەرەستەی چێکردنی بۆمبا دۆزرایەوە و دەستی گیرا بە سەردا.
جێگای ئاماژەیە کە سوپای عێراق بە هاوڕێیەتی لەگەڵ یەکە ئاسایشتییەکانی دیکە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانییان لە هەڵمەتێکدا دەیان بەرماوەی داعش ڕاپێچ کەن و چەند هەمارێکی چەک و چۆڵی سوک و مام ناوەندیش لە گردوپەڕی پارێزگای دیالە بدۆزنەوەو دەست بگرن بە سەری دا.
دوابەدوای ڕاگەیەندرانی کۆتای هاتنی سەربازییانەی داعش، هەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچە ڕزگار کراوەکان لە بەرماوەکانی داعش، تونێلگەلی ژێرزەوینی و حەشارگەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای عێراق خراوەتە نێو بەرنامەی کاری هێزە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە.