شوبات 14, 2018 20:59 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ئێران لە مسۆگەر کرانی دەستەڵاتی نیشتیمانی، یارمەتیدەری عێراق بووە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە مسۆگەر کرانی دەستەڵاتی نیشتیمانیی عێراق بە یارمەتی دەر زانی.

شێخ هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: هاوبەشیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک باشترین دەورگێڕ لە مسۆگەر کرانی دەستەڵاتی عێراق و ڕزگاربوونی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی ڕژێمی دیکتاتۆری سەددام دا لە ئاراستەی بنیاتنانەوەی عێراق بە پێویست زانی.

شێخ هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  ڕۆڵی ئێرانی لە وەدی هاتنی سەربەخۆیی نیشتیمانی و چوونەدەرەوەی داگیرکەران و بەرنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی بە حاشا هەڵنەگر زانی و وتیشی: بەرخۆدانی ئێران لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی وەک دوژمنی خۆڕاگری مایەی شانازییە.

فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقیش پەسەند کراوەی تازەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لە بارەی پشتیوانی کردن و هان دان بۆ سەرمایەنانەوە لە نێوان ئێران و عێراق پەسەند کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە ئاراستەی گەییشتنی سات و سەودای بازرگانیی نێوان دوو وڵات بە بیست ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا هەنگاویان هەڵگرتووە.

 

سەرپەیڤ