شوبات 15, 2018 10:37 Asia/Tehran
  • لێژنەی ئێرانیی: یارمەتی دان بە بنیاتنرانەوەی عێراق پێش بە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوەکان دەگرێ

لێژنەتی ئێرانی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بنیاتنانەوەی عێراقدا لە کوەیت جەختی کرد: یارمەتیی جیهانی بە بنیاتنانەوەی عێراق، سەرمایەنانەوەیە لە چوارچێوی پێشگری بە سەرلە نوێ سەرهەڵدانی توندڕەوی لەم وڵاتەدا.

لێژنەی ئێرانی کە بە سەرۆکایەتیی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بنیاتنانەوەی عێراق لە کوەیت بەشداری کردووە لەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەدیونە بە خەڵکی عێراق لەبەر ئەو زەبرە قورسەی کەبە هۆی ئامادە بوونی لەبەرەی پێشەوەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان بە نوێنەرایەتی لە هەموو جیهان  لێی کردووە.

لێژنەی ئێرانی داوای لە هەموو ئەو لایەنانەی کە لە کۆبوونەوەی بنیاتنانەوەی عێراق ئامادە بوون کرد کە ئامانجی دواکەوتووانەی سیاسی و ویست و ورە و پێشمەرجە ژیۆپۆلیتیکەکانیان وەلا نێن و لە سەر ئامانجی مەزنی بەردەمیان کە لە ئاکامدا بە سوودی هەموو خوازیارانی سەقام و پاوەجێیی لە ناوچە و واوەناوچە دەبێ، چڕ بکەنەوە.

لێژنەی ئێرانی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە وەڵامی داخوازەکەی عێراق لەمەڕ پێشگری بە گەیشتنی داعش بە بەغدا و هەولێری دایەوە وتیشی: چالاکانی ئێرانی ئێستایاش هەر ئامادەی هاوکاری لەگەڵ عێراقن لە بواری وزە و ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەدا لە ڕێگای ئاراستە کردنی کەرەستە و زانستی تەکنیکیی هاوپێوەند.

لێژنەی ئێرانی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندە بە ڕێزدانان بۆ دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و درێژە دەدات بە هاوکاری لەگەل خەڵک و دەوڵەتی عێراق لە بواری بەرەڤانی کردن لەم بنەما و پرەنسیپانە و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سەقام و گەشەپێدان.

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بنیاتنانەوەی عێراق دووشەممە ١٢ی فێڤرییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کوەیت بە بەشداریی چالاکانی بانکی، بازرگانان و کاربەدەستانی سیاسیی زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان کاری خۆی دەست پێ کرد و ئێوارەی چوارشەممە کۆتایی هات.