May 15, 2018 14:14 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق بنکەی لۆجستیکی داعشیان لە حەسەکەی سووریا دایە بەر پەلامار

وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق ڕایگەیاند ڕڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەم وڵاتە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی فەرماندەرێتیی لۆجستیکی داعش لە حەسەکەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە بنکەیەکی فەرماندەرێتیی داعشی لە پارێزگەی "حەسەکە" هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا داوەتە بەر پەلامار.

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێراق بە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند؛ بە پێی بەیاننامەی فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ئف-١٦ی سوپای ئەم وڵاتە بنکەیەکەی فەرماندەرێتیی لۆجستیکی داعشیان لە باشووری ناوچەی دەشیشە داوەتە بەر پەلامار.

پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی دیمەشق بنکە و حەشارگەکانی داعشیان لە خاکی سووریا بۆردومان کردبوو  و بەغدا بەردەوام ڕادەگەیەنێ کە هۆی ئەو پەلامارە دەرەوەسنوورییانەی ئەوەیە کە داعش مەترسییەکە سەر وڵاتی ئێراق، تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراقیش.

عەبادی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ـیش رایگەیاندبوو کە ئێمە فەرمانمان داوە بە هێزەکانمان تا بەرەنگاری هەرچەشنە پەلامارێکی داعش ببنەوە تەنانەت ئەگەر لە نێو خاکی سووریاشەوە ئە وپەلامارە بکرێتە سەر ئێراق.

پێش ئەوەش "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سووریا لە نامەیەکەی نووسراوە بۆ "ئیبراهیم جەعفەری" هاوتای ئێراقیی خۆی، خوازیاری بەردەوام بوونی هەواهەنگیی نێوان دیمەشق و بەغدا بۆ خەباتی دژ بە تیرۆریزم و مەترسییە هاوبەشەکانیان بوو.