حوزه‌یران 14, 2018 19:41 Asia/Tehran
  • وەزارەتی  ناوخۆی ئێراق : ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان بە ئەنقەست بووە

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند کە ڕاپۆڕتە سەرەتاییەکانی فەرمانگەی بەڵگەکانی کەتن نیشان ئەدات کە ئاگر کەوتنەوە لە شوێنی ڕاگیرانی سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی ئەلڕەسافە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە کەڵک وەرگرتن لە بەنزین ئەنجام بووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا ؛ بە گێڕانەوە لەسومریە نیوز ؛ سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند : ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاگیرانی سندوقەکانی  دەنگدان بە ئەنقەست بووە و ڕاپۆڕتە سەرەتاییەکان نیشاندەری ئەوەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە بەنزین  ئەوئاگردانە ئەنجام بووە .  مەعەن  ڕایگەیاند کە لێکوڵینەوەکان تا کاتی دەسڕاگەیشتن بە ئاکامی یەکجاری درێژەی هەیە و ئاکامەکەی لە مێدیاکاندا  ڕادەگەیەندرێت . هەر لەم ئاراستەیەدا حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی  ئێراق پێشتریش  فەرمانی  بە هەموو   ڕێبەرانی ئەو ئوپڕاسیونە لە پارێزگاکان  داوبوو تا ڕێ و شوێنێکی توند بۆ پاراستنی سەندوقەکان بگرنە بەر . ناوبراو لە درێژەدا  وتیشی : تاقمگەلێک وا بە دوای  تێکدانی ئاسایش و هەڵبژاردنەکانن  دەکەونە بەر پەیگەڕ .