تەقینەوەی تیرۆریستی لە کەرکووک
تەقینەوەی تیرۆریستی لەشاری کەرکووک لە باکووری ئێراق چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، تەقینەوەیەکی تیروریستی لە شاری کەرکووک لە باکووری ئێراق ڕووی دا .
تەقینەوەی تیرۆریستی کەرکووک لە یەکێک لە بازاڕەکانی ناوەڕاستی شار لە ڕێگەی بەغدا و بە بۆمب دانان لە نێو تاکسییەک ڕووی داوە .
بەپێی ڕاپۆرتی بەرایی، لەبەر ئەم تەقینەوەیە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون .
کەرکووک ئێستا لە کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی هێزی سەربازی و ئاسایشیی ئێراق دایە.
دوای شازدەی ئوکتوبەری ساڵی 2017 هێزی سەربازی و ئاسایشیی کورد سەربە هەرێم لە کەرکووک چوونەتە دەر.
کاربەدەستانی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ناوەندییان تۆمەتبار کردووە بە بێ توانایی لە دابین کردنی ئاسایشی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر و داوای ئیدارەی هاوبەشی ئەم ناوچانە وەک بەرلە ساڵی 2014 دەکەن ، تۆمەت و داواکارییەک کە تائێستا لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و ئیدارەی ئێستای ئەم ناوچەیە ڕەت کراوەتەوە.