تشرینی دووه‌م 07, 2018 20:18 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێراق: بەغدا نەیاری هەرچەشنە بایکۆتێک بە دژی ئێرانە

وەزیری نەوتی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا پێداگری کرد : ئێراق نەیاری هەرچەشنە بایکۆتێک بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سامر غەزبان  وەزیری نەوتی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی ئێران لە بەغدا  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  خەڵکی ئێراق ئەم دواییە لەبەر  بایکۆت زۆر  بەرەوڕووی گێرەو کێشە بوونەوە، وتیشی :  بایکۆتەکان دەبێتە  هۆی  پێکهاتنی گرفت و کێشەیەکی زۆر بۆ هەموو خەڵکه

غەزبان  هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی باشی ئێران و ئێراق لە بەشەکانی جۆربەجۆر  وتیشی : بەغدا  داوای پەرەی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری وزە دەکات.

مەسجدیش  وێڕای پیرۆزبایی کردنی هەڵبژێردرانی  غەزبان وەک وەزیری نەوتی نوێی ئێراق،  ئامادەیی باڵوێزخانەی  ئێران لە بەغدای  بۆ  دەستەبەر کرانی بواری پەرەپێدانی هەمەلایەنەی  پێوەندی لەگەڵ ئێراق  لەوان  لەبواری نەوت و وزە  ڕاگەیاند.

عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕەخنە گرتن لە بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێران پێداگری کرد  بەغدا نەیاری بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی  ئێرانە و لەم بایکۆتانە پەیڕەوی ناکات.

بایکۆتەکانی زاڵمانەی  ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕووی کاردانەوە و ئیدانەکرانی تاقمەکان و کەسایەتییەکانی  ئێراقی بووەتەوە  . 

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

 

 

سەرپەیڤ