کانونی یه‌که‌م 03, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • پووچەڵ کردنەوەی  ئوپڕاسیونی تڕۆڕیستی داعش دژی بەغدا

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە ئوپڕاسیونێکدا پیلانی تڕوڕیستانیان بۆ پەلامار دانی بەغدایان پووچەڵ کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئەلیوم ئەلسابع ،هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای  بەدەس هێنانی  زانیاریگەلی ورد و پێ و شوێن گرتنی تڕوڕیستان ، هەمارێکی  چەکەمەنی تڕوڕیستانیان لە ناوچەی جرف ئەلنەسریان دۆزیەوە . هێزە  ئاسایشیەکانی ئێراق لە ڕەوتی ئوپڕاسیونێکی دژە تڕوڕیستی  لە پارێزگای   ئەنبار  لە ڕۆژئاوای  ئێراق  - حەوت  بنکە و تونێڵ  کە   ئەندامانی  تڕوڕیستی داعش  کەڵکیان لێ وەردەگرت  کاول کرد . سەرەڕای شکستی تاقمی تڕورڕیستی   داعش  لە ئێراق  هێشتا  ژومارێک لە  ئەندامانی ئەو تاقمە  تڕوڕیستیە  لە ناوچە چۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بە شێوەی بەربڵاو دەست ئەدەنە ئەنجامدانی  کردەوەی تڕوڕیستی