پەرلەمانتارێکی عێراق: هێزی سەربازیی عێراق، چەکدارانی تورکیا لە خاکی وڵات دەربکەن
نوێنەری هاوپەیمانیی بینا لە پەرلەمانی عێڕاق بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق، هیچ پاسایەکی نییە، پێی داگرت کە حکومەتی عێراق دەبێ تەنانەت بەکەڵک وەرگرتن لە هێزە سەربازییەکان، سەربازانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە دەربکات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە "ڕۆژ نیوز"؛ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 "مه‌نسوور بعێجی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانیی بینا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که داوا له حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌م هێزه‌کانی تورکیا له ناو خاکی عێراق ده‌ربکات و پێویسته حکوومه‌تی عێراقیش له‌وه زیاتر بێده‌نگ نه‌بێت به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر خاکی عێراق.
ناوبراو وتیشی: "هیچ هۆکارێک نییه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له ناو خاکی عێراق، هه‌رچه‌ند ئه‌وان شه‌ڕی دژی هێزێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک به‌هانه دێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه کاری عێراقه نه‌ک کاری هێزی تورکیا که ماوه‌ی سێ ساڵه له ناو خاکه‌که‌مان جێگیر بوون به به‌هانه‌ی شه‌ڕی دژی داعش."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشی ده‌کات: عێراق به هێزی خۆی له داعش ڕزگاری بوو، ده‌بێت حکوومه‌تی عێراق کار بکات بۆ ده‌رکردنی هێزی تورکیا تاکوو ئه‌گه‌ر پێویست به به‌کارهێنانی هێزیش بکات ده‌بێت ئه‌م هێزانه یه‌ک ڕۆژی دیکه‌ش له ناو خاکی عێراق نه‌مێننه‌وه.
شایانی باسه؛ له ساڵی 2015ه‌وه تورکیا بنکه‌یێکی سه‌ربازی له ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ کرده‌وه هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار حکوومه‌تی عێراق داوای کردوووه ئه‌و هێزانه له عێراق بچنه ده‌ره‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا گوێی به داواکانی عێراق نه‌داوه.