شوبات 19, 2019 18:44 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێراق پرسی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی پێوشوێن دەگرێ

"جاسم ئەلبخاتی" نوێنەر لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند، ئیمزا کۆدەکرێتەوە بۆ نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئێراق.

"جاسم ئەلبخاتی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلفوڕات پێی داگرت: گرتنەبەری هەڵوێستێکی شێلگیرانە لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراق لەمەڕ نەیارەتی کردن لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق پێویستە.

ئەلبخاتی وتی: ئەمریکا مەبەستی لە ئامادەبوون لە عێراق، هەڵایساندنی شەڕ و تێکدانی پەیوەندیی نێوان بەغداو وڵاتانی دراوسێ یە کە ئەوەش لەدژ یاسای بنەڕەتیی عێراقە.

چەند حەوتەی ڕابردوو گۆڕەپانی سیاسی عێراق شایەتی هەنگاونانێکی خێراو ئاشکرایە بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی پراکتیکی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق. ئەوەی وا بووە بەمایەی جیاوازبوونی ئەمجارەیان لەڕابردوو، ئەوەیە کە پەرلەمان چالاکانەتر لەوئاراستەدا هەنگاوی ناوە.

هێزە ئەمریکییەکان کە لەساڵی٢٠١١دا لەژێر گوشاری بیروڕای گشتی و ناڕەزایەتی ڕوو لەزیادبوونی جەماوەری عێراق، ناچار بوون لەخاکی ئەو وڵاتە بکشێنەوە، لەساڵی٢٠١٤دا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سەرووی هاوپەیمانییەکی بەناو نێونەتەوەیی جارێکی دیکە گەیشتنە عێراق. ئەوە لەبارودۆخێکدایە کە لەچەند مانگی ڕابردوودا بڕیاری ڕواڵەتیی و ڕووکەشیانەی واشنگتۆن بۆ چوونەدەری هێزەکانی لە سوریا هاوکات بووە لەگەڵ هەواڵی میدیاکان لەبارەی چوونی بەشێک لەو هێزانە بۆ عێراق. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە دەیەوێ پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق بپارێزێ هەتا ئێران بخەنە ژێر چاودێری.

رۆژنامەی ئەلئەخبار لە ڕاپۆرێکدا ژماری پێگە ئەمریکییەکان لە عێراقی لێکداوەتەوەو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان چەندین پێگەی سەربازیان لە عێراق هەیە کە بریتین لە؛ پێگەی"نەسر" یان "ویکتۆری" کە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدایەو بۆ سەرکردایەتی و کۆنترۆڵ و زانیارییەکان، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ. پێگەی ئاسمانیی "بەلەد" کە گەورەترین پێگەی ئاسمانی لە عێراقەو لە ٦٤کیلۆمتریی باکوری بەغدا هەڵکەوتووە. پێگەی "عەینولئەسەد" کە دووهەم پێگەی ئاسمانی مەزن لە عێراقدا دێتە ئەژمار و لە ناوچەی ئەلبەغدادی لە پارێزگای ئەنبار لەنزیک ڕووباری فوڕات هەڵکەوتووە.

درێژەی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و هەوڵی واشنگتۆن لە دانانای پێگە سەربازییەکان لەو وڵاتەو ئامادەکارییەکان و ئەنجامدانی جم و جۆڵ گەلێک بۆبەکارهێنانی خاکی عێراق لەدژ وڵاتانی دیکە پێشێلکرانی پەسەندکراوەکانی پەرلەمانی عێراق و ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکانی ئەمریکا و عێراقە. یاسای ژماری پەنجاو دوو کە لەساڵی٢٠٠٨ دا لەلایەن پەرلەمانەوە پشت ڕاست کرایەوەو ناسراوە بە "ڕێککەوتنی ستراژیکی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا"، بەئاشکرای نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق ڕوون کردۆتەوە.

لەبنەڕەتڕا چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق لە کۆتایی ٢٠١١ لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی ئاسایشی دوو قۆڵی و بەپاڵپشتی ماددە ئاشکراکانی دەستوری عێراقی و هەروەها ڕێککەوتننامەی ستراتژیکی ئەنجامی گرت. ئەو ڕێککەوتننامەیە بەئاشکرا باس لەوە دەکا کە عێراق نەک هەر ڕێگە نادا هێزی زەوینیی ئەمریکا لە خاکەکەی ئامادەبێ بەڵکوو ڕێگەشی پێ نادا لەخاکی عێراقدا پێگەی سەربازی دابمەزرێنێ و یان هەوڵ بدات پێگەی سەربازی دانێت.

لەو ڕێککەوتننامەیەدا هەروەها جەخت کراوە لەسەر نەیارەتی بەغدا لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە خاک، ئاو و ئاسمانی عێراق بۆ دەسدرێژی کردن وهەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ.

لە وەها بارودۆخێکدا شایەتی جم و جۆڵی ڕۆژ لەدوای ڕۆژین لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بۆ پێشاندانی نەفرەت لە پیلانگێڕییەکان و دەسوەردانەکانی ئەمریکاو بوارخۆشکران بۆ دەرکرانی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق.

                                      

سەرپەیڤ