شوبات 19, 2019 21:30 Asia/Tehran
  • 
به‌لجیکا پیرۆزبایى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌کات

ه‌مڕۆ لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلێکساندەر دیکرۆ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا و کریستۆس سپێڵانز، کۆمسیاری یەکێتیی ئەوڕوپا بۆ یارمه‌تیی مرۆیی کرد. ل


لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و دروستکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەبوو و ڕایشیگەیاند، کە هاتنیان دووپاتکردنەوەی ئەو پەیامەیە، کە یەکێتیی ئەوڕوپا و بەلجیکا پشتگیریی ئەو هەوڵانە دەکەن، کە لە کوردستان و عێراق بۆ پێشکەوتن و بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئارادان.

ئەوەیشی خستەڕوو، لەم ڕووەوە هێشتا کاری زۆر ماوە ،کە پێویستە ئەنجام بدرێن، بۆیەشە بەلجیکا و یەکێتیی ئەوڕوپا وەک هاوبەشی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و پابەند دەبن بەو هاوبەشییە. سوپاسی دامودەزگای هەرێمی کوردستانیشی کرد، کە لە کاتی قەیران و تەحەددییاتەکاندا هاوکاری یەکێتیی ئەوڕوپا و جیهان بوونە، بە تایبەت لە پرسی تیرۆر و هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران.پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی کوردستانی عیراق و ئەوەی بە هەنگاوێکی ئیجابی لە پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم لە قەڵەم دا.شاندی میوان تەئکیدی لەوەیش کردەوە، کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق و کوردستان بۆ یەکێتیی ئەوڕوپا بایەخی تایبەتیی خۆی هەیە.