دیداری موگرینی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا شەوی یەکشەممە لەگەڵ "خالد عەبدولمەهدی " سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "فدریکا موگرینی" لەو دیدارەدا پێی داگرت لە سەر داکۆکی سیاسی، مەعنەوی و دراویی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێراق و وتی کە ئەو یەکێتییە پشتیوانی ئێراق دەمێنێتەوە.
موگرینی وتیشی ئێراق یەکێک لە باشترین شەریکەکانی یەکێتیی ئەورووپایە.
"عادڵ عەبدولمەهدی"یش لەو دیدارەدا یەکیتیی ئەورووپای بە شەریکی سەرەکیی ئێراق هێنایە ئەژمار و وتی؛ بەغدا لە پێناو پەرە پێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا هەنگاو هەندەگرێ.
سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەغدا لە دووی هاندانی سەرمایەدانەرانی ئەورووپای بۆ سەرمایەنانەوە لە ئێراقە ، ڕاشیگەیاند بەغدا خوازیاری پەرە سەندنی پێوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە هەموو بوارەکاندایە لەوان بواری سیاسی، کولتووری و ئابووری.
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەروەها لە چەن دیداری دیکەدا لەگەڵ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆمار، "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمان و "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی ئێراق بیر و ڕای گۆڕییەوە.
موگرینی ڕۆژی شەممە لە سەروی شاندێکی باڵای دیپلۆماتیکەوە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی گەیشتە بەغدا.