تشرینی دووه‌م 06, 2019 08:37 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا

فەرماندەری ئەرکانی ئۆپراسیۆنی بەغدا، یاسای قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارەی بەتەواوەتی هەڵوەشاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە عێراقییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند: "قەیس محەممەداوی"فەرماندەری ئەرکانی ئۆپراسیۆنی بەغدا لەبەر هاوکاریی نێوان شارومەندان و هێزە ئاسایشییەکان، یاسای قەدەغەی هاتووچۆی لە بەغدا هەڵوەشاندووە.

فەرماندەری ئەرکانی هەڵمەتی بەغدا لە ٢٨ی ئۆکتۆبری ڕابردوو و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین و نائارامییەکان لەو شارە، لە کاژێر١٢ی نیوەشەوەوە هەتا شەشی سەرلەبەیانی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا ڕاگەیێندرابوو.

ژمارێک ساری عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیدارین بەڵام ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە لەڕۆژانی ڕابردوودا توندوتیژی لێکەوتەوەو دەیان کوژراو و برینداری بەدواوە بوو.

خۆپێشاندانەکان لە عێراق لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە حکومەتی ئەو وڵاتە لەیەک مانگی ڕابردوودا چوار پاکێجی پێشنیارکراو بەتەوەری دابین کردنی داواکاریی ناڕازییان خستۆتە ڕوو.

بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، وڵاتانی بیانی دەستیان بووە لە خۆپێشاندانەکانی عێراقدا.