کوردی عیراق ئهم 3 مهرجهی ههیه بۆ پشتیوانی کردن له حکوومهتهکهی عهللاوی
خالد شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری ناوچه کوردستانییهکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم داوا لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکات، بەیەک پاکێج دانووستان لەگەڵ سهرۆک وهزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومهتی عێراق بکەن.
شوانی ئاماژە بەوەش دەدات، بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگە لایەنە کوردییەکان عەللاوی پابەند بکەن بەوەی دوایین رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
هاوکات مهیاده نهجاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش مەرجەکانی کورد بۆ پشتگیری کردن لە عەللاوی ئاشکرا دەکات، که گرنگترینیان جێبەجێ کردنی دەستوور و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمە.
مەحەمە تەوفیق عەللاوی ھێشتا دەستی بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنەکان نەکردووە، بەڵام لیستی داواکاری لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئامادەیە، ئەگەرچی ئامانجییەتی کەسانی سەربەخۆ بۆ کابینە وزارییەکەی ھەڵبژێرێت، بەڵام ئەمە ئاسان نییە، چونکە ئەوانەی لە پەرلەمان دەنگ بە کابینەکە دەدەن نوێنەری حزبەکانن و ئامادە نین دەنگ بە کابینەیەک بدەن کە حزبەکانیان ڕەزامەندیان لەسەر نەبێت.