ئادار 25, 2020 18:55 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی بەرچاوی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی تۆمارکرانی دەیان نمونەی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناو مردنی کۆمەڵێکی تر توشبووان بەم ڤایرۆسەی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دەرەنجامی تاقیکردنەوەکان لە تاقیگەکانی ئەم وەزارەتخانەیە ئەوەی دەرخستووە کە ٥٠ کەسی دیکە لەم وڵاتەدا توشی ڤایرۆسی «کۆڤیدی نۆزدە» ھاتوون.

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەکەی خۆی دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە نمونەی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داگری١٣نمونە لە پارێزگای نەجەف،١١ نمونە لە پارێزگای بەسرە، هەشت نمونە لە پارێزگای  سلێمانی، شەش نمونە لەپارێزگای ھەولێر،چوار نمونە لەپارێزگای نەینەوا، سێ نمونە لەپارێزگاکانی بەغداو کەربەلا و نمونەیەکیش لەھەرکام لە پارێزگاکانی دهۆک ودیالەیە، پێی داگرت که بەم نمونەگەلە، ژمارەی توشبووان لەسەرتاسەری عێراق بۆ ٣١٦ کەس ھەڵکشاوە.

بە پێی ئەوەی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاو کراوەتەوە، چوار کەسی دیکە لەوانەی وا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون  ئووانیان لە پارێزگای کەربەلا و لە ھەریەک لە نەینەوو سلێمانیش یەک کەس گیانیان لە دەست داوەو بەمجۆرە ژمارەی قوربانیان گەییشتوونەتە ٢٧ کەس لە عێراق دا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆتایی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی لێژنەی دەوڵەتیی تایبەتی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا و ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی ئەم وەزارەتخانەیە بۆ پێشگرتنی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی، جەختی لەوەش کردەوە کە کەسانی جۆربەجۆر لە لایەن دامەزراوە جۆربەجۆرەکانەوە سزادەدرێن.