بارگرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی بەغدا سەریهەڵدایەوە
لە بەغدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویدا، کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە" گرژیی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان بووەتە هۆی ئەوەی لە دوێنێوە تا ئێستا نزیکی ٥٠ خۆپیشانده‌ر له به‌غدای پایتەختی عێراق به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان برینداربوون".
هاوکات لای خۆیەوە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران کرد کە پارێزگاری لە ئاشتی گردبونەوەکان و رێگری لە توندوتیژی لەناو خۆپیشاندەرانەوە بکەن.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی هەلی کاریانکرد، بەهۆی دروستبوونی پێکدا هەڵپژانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، کە تیایدا زیاتر له پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر لە ٢٤ هه‌زاری تریش برینداربوون و دواجار حکومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه.