ئاب 12, 2019 19:55 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ٣ ئازادکاری  ئێران لە رکابەرییەکانی لاوانی جیهان

لەدرێژەی ڕکابەرییەکانیی ٥ کێشی یەکەمی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران، ٣ وەرزشڤانی ئێران بەرامبەر غەنیمەکانیان سەرکەوتن بەڵام ٢ ئازادکاری ئێران بەرامبەر غەنیمەکانیان دۆراندیان.

بە وگێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە کێشی ٦٥ کیلو گرام کە ٢٦ زۆرانباز ئامادەن،ئەمیر حسەین مەقسوودی لە خولی یەکەم بەرامبەر ستێفان کوومان لە رۆمانی ١٠ بە سیفر سەرکەوت ولە دووهەمین یاری دا بەرامبەر  کنتاتوکوریکی لە ژاپۆن بە ئەنجامی ١٤ بە ٤ سەرکەوت و چوو بۆ چوارەگی ەبرلە فیناڵ.

لە کێشی ٧٠ کیلو گرام کە ٢٣ کەس بەشداریان کردبوو موحەممەد سادق فیروزپوور لە خولی یەکەم سیمون ووتکۆفسکی لە  پۆڵەندای١١ بە سیفر شکست داوە.

لە خولی دووهەمیش بەرەو ڕووی سەنجەر دوسجانۆف لە کازاخستان بوو و ٦ بە یەک سەرکەوت. لە کێشی ٩٧ کیلوگرام کە ٢١ زۆرانبازا بەشداریان کرد،عەبباس فروتەن دوای ووچانێک لە خولی یەکەم و لە خولی دووهەم بەرامبەر ڕەحمان ڕوسیدا لە چین ١٠ بە سیفر سەرکەوت.فروتەن لە خولی سێهەم و قۆناخی چارەگی بەر لە فیناڵ بەرەو ڕووی براوەی یاری نێوان یاروسلاو ئیسلاویکاوسکی لە بیلاڕووس و گیوی گوگوبریشۆیلی لە گورجستان دەبێت.