ئاب 12, 2017 13:18 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن خوازیاری کەوتنە دواوەی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کرد بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان دوابخات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی ئەلجەزیرە، ڕێکس تیلێرسوون، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ مەسعوود بارزانیی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەو داوای کرد بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆمم وەدواوە بخات. 

بڕیارە ئەم ڕێفراندۆمە ٢٥ سێپتەمبەر(سێهەمیی ڕەزبەر) بەڕێوە بچێت .  ئەو لەوڵامیی ڕادەربرینەکانیی تیلرسۆن وتی: بێتوو ڕێفراندۆم دواکەوێت  چ بژاردەگەلێک  یان دەستەبەرێیەک بۆ ڕوونکردنەوەیی چارە نووس و داهاتووی دانیشتووانی ئەم هەرێمە لە ئارا دایە؟ 

 تیلێرسۆن  هەر وەها پێشوازیی  لە ناردنی لیژنەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەمەڕ چارە سەریی کێشە سیاسییەکانیی ئێستا لە ڕێگای وتووێژ کردووە .

  برگەی ١٤٠ ی دەستووری عێراق تەرخان دراوە بە نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەریی ناوچەکانی بەر کێشە. هەرلەم پێوەندییە دا ، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە ،  شاندێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەماوەی ٧٢ کاتکۆی داهاتوو بۆ دانووستان لەگەڵ کاربەدەستانیی عێراقیی لەبارەی ڕێفراندۆم سەردانیی بەغدا بکەن . ژمارێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی حاکم لە بەغدا پێشوازیی لەم  شاندە بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق پشت ڕاست دەکەنەوە .  ئەم  شاندە بریتین لە نوێنەرانیی پارتە کانیی کورد، تورکەمان، سریانی و ئێزدی .