کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ کۆتاییهات
دوای کۆبونه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند که "ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان باش به‌ڕێوه‌بچن کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجامده‌درێت".
ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌ردانی باره‌گای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانی له سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی ئه‌و حزبه‌دا کۆبوونه‌وه و دواتر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که‌یان ئاشکرا کرد.
سه‌ره‌تا رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ و یه‌کێتی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق به‌تایبه‌ت بۆ سنوری ناوچه جێناکۆکانی هه‌رێم کرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "پێده‌چێت کۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به‌رده‌وامبێت و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا بێت، ئه‌نجامی بده‌ن".
هاوکات له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه کی یه‌کێتی له‌شاری سلێمانی وتی: "له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه کۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن، که ده‌بێت لایه‌نه‌کان یه‌کگرتووبن".
وتیشی: "سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش هه‌نگاوه‌کان باش بڕۆنه پێشه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت".