پێداگرتن لە سەر قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەک دا لە کونسولخانەی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لە سەر قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا،سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-8-2018، حاکم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی سلێمانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی چاوی بە بەڕێز ئه‌سه‌دی یاریده‌ده‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.
بە پێی ئەم ھەواڵە دانیشتنەکەی نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق به‌مه‌به‌ستی توندوتۆڵکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان ھەردووک لا ئەنجامی گرتووە.
له‌م کۆبونه‌وه‌که‌یەدا که به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئاستی په‌یوه‌ندییه له مێژینه‌کانی هه‌ردووک لا به‌رز و گرینگ نرخێندراو هه‌دوولاش هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە له‌داهاتوودا بره‌وی زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له‌بواری بازرگانی دا بده‌ن .
جێگای ئاماژەیە کە ئەم ھەڵوێستەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق لەمەڕ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەل و مەرجێکدایە کە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوت لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی گەڕاندەوە. ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بایکۆتانەدا لەم ڕۆژانەدا زۆرێک لە پارت و لایەن و کەسایەتییە عێراقییەکان بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانیان بە ناڕەوا لێکداوەتەوەو داوایان لە وڵاتانی جیھان و بەتایبەت ناوچەکە کردووە کە لە ھەمبەری بوەستن.