تشرینی دووه‌م 05, 2018 12:12 Asia/Tehran
  • داکۆکیی یەکیەتی نیشتمانیی لە گۆڕانی سیستمی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی

بەرپرسی پێوەندیە دەرەوەییەکانی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند یەکیەتی داکۆکی دەکات لە گۆڕانی سیستمی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی.

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، تەحسین نامیق لە دیومانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوەم ، گوتی : بە پێی یاساکانی هەرێمی کوردستان ، پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ، پۆستێکی تەشریفاتیە و هەمو بڕیارەکانی ئیداری ، سیاسی و ئابووری لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە پێی سیستمی عێراق ئەنجام دەبێ لەبەر ئەوە یەکیەتی نیشتمانیی لە  گۆڕانی سیستمی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی داکۆکی دەکات .

نامیق گوتیشی : پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی رێککەوتنی سیاسیی نێوان حزبە سیاسیەکانی کوردستان بە باری هەڵپەساردندا دەمێنێ و یەکیەتی نیشتمانیی قۆناغی وتووێژی سیاسیی لە گەڵ پارت و لایەنە جیاجیاکا بۆ پێکهێنانی حکومەتی شەراکەتی راستەقینە لە هەرێم بەمزوانە دەست پێدەکات .