Jan 16, 2019 19:36 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر ئازاد کرانی بێ شەرت و مەرجی بێژەری کەناڵی پرێس تی وی

جێگری بەشی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوی رادیۆ تەلەفزیونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لەسەر ئازادی بێ شەرت و مەرج و خێرای مەرزیە هاشمی ، بێژەری کەناڵی پرێس تی وی لە ئەمریکا، پێداگری کرد .

بەشی دەرەوە سنووری ڕادیۆتەلەفزیونی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە  بەیاننامەیەک دا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گیرانی  بێژەری کەناڵی پرێس تی وی  ڕایگەیاند : مەرزیە هاشمی بێژەر، پەیامنێر و دکیومێندچێکەر کە لەدایکبووی ئەمریکایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە بێ ئەوەی تۆمەتەکەی بدرکێندرێ  گیراوە و لە بەند خراوە و بەرەوڕووی گوشاری توندی جەستەیی و دەروونییە.

ئەم بەیاننامەیە دەڵێت مەرزیە  هاشمی وەک پەیامنێری نێودەوڵەتی و لەبەر کەمبوونی  ئافرەتی ڕەشپێستی موسوڵمان بە ئامانجی  چاوپێکەوتن لەگەڵ  بنەماڵە و سەردان لە برای نەخۆشی خۆی کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە  سەردانی ئەمریکای کردووە کە کاتی گەیشتن بۆ ئەو وڵاتە بێ  هیچ پێشەکییەک گیراوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  مەرزیە هاشمی کاتی گیران لەلایەن بەرپرسانی  زیندانی زنجیر کرا و سەرباری ئەوەی دەیانزانی ئەو موسوڵمانە بەزۆر  حیجابیان لەسەری لابرد و ناوبراویان لە خواردنی خۆراک حەڵاڵ، بوارد .

بەشی دەرەوە سنووری  ڕادیۆتەلەفزیونی  ئێران پێداگری کرد : بە سەرنجدان بە باری تەندوروستی  و نەبوونی خۆراکی شیاو و پێداویستی بە پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکی، پێویستە هەتا  هەرچی خێراتر  بۆ چارەسەرکرانی مەرزیە هاشمی هەوڵی پێویست بدرێت.

بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران هەروەها داوای لە هەموو میدیاکانی جیهان کرد ئەم پرسە بگوازنەوە .

بۆچوونت